وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین پێوه‌رى زیره‌ك ده‌خرێته كار. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22/10/2021، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “پڕۆسەی لینککردنی پێوەری زیرەک لە ڕاپەرین لەلایەن شارەزایانی بوارەکە بۆ ئەو ژمێرکارانە باس کرا، کە ئەم ئەرکەیان پێسپێردراوە”. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: “پڕۆسەکە لە چوارقوڕنە، حاجیاوا و سەنگەسەر جێبەجێ دەکرێت، ئەندازیار بەختیار عوسمان کریم و ڕێباز ئەشره‌ف شه‌ریف، ئەندامانی لێژنەی تۆڕی زیرەکی سلێمانی، سەرپەرشتیی پڕۆسەکە دەکەن”. وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕوونى كردووه‌ته‌وه، پڕۆسەی لینککردنی پێوەری زیرەک پاش بەستنی، قۆناغێکی گرنگی پڕۆژەکەیە، کە بەهۆیەوە لە ڕێگەی پێوەری زیرەکەوە مامەڵە لەگەڵ هاوبەشانی کارەبا دەکرێت.
له ڕاپه‌ڕین پێوه‌رى زیره‌ك ده‌خرێته كار
