ئەمریکا سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە دەکوژێت

سوپای ئەمریکا کوشتنی سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە سووریا، رادەگەیەنێت. جۆن ریگسبی، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاندووە: عەبدولحەمید مەتار، سەرکردەی باڵای قاعیدە لە سووریا، لە هێرشێکی فڕۆکەیەکی ئەمریکا گرێ سپی لە ڕۆژئاوای کوردستان کوژرا. جۆن رێگسبی هەروەها رایگەیاندووە: سوپای وڵاتەکەی بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئەو سەرکردەیەی قاعیدەی کردووەتە ئامانج. گوتەبێژی سێنتکۆم جەختی لە دژایەتیی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ رێکخراوی قاعیدە کردووەتەوە و رایگەیاندووە: ”رێگە نادەین سووریا ببێتە پەناگەیەکی ئارام بۆ قاعیدە“. ئەو فەرماندە ئەمریکییە هەروەها رایگەیاندووە: کە هەڕەشەکانی قاعیدە لە سووریا دەگەنە سەر عێراق و وڵاتانی دیکە و بە کوشتنی ئەو سەرکردەیەی قاعیدە، توانای ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی، سنووردار دەبێت.