مردن بە هۆی كۆرۆنا لە جیهاندا پێنج ملیۆن كەسی تێپەڕاند

ئەمڕۆ هەینی ژمارەی مردنی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا پێنج ملیۆن كەسی تێپەڕاند و گەیشتە پێنج ملیۆن و 228 كەس. ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 246 ملیۆن و 542 هەزار و 559 تووشبوو، ژمارەی تووشبووە چاكبووەوەكانیش گەیشتە 223 ملیۆن و 542 هەزار و 559 كەس. زۆرترین ژمارەی تووشبووی پەتاكەش لە ئەمریكا تۆمار كراوە كە زیاتر لە 46 ملیۆن و 692 هەزار تووشبووە، لە دوای ئەویش هیندستان دێت بە 34 ملیۆن تووشبوو، ئینجا بەرازیل 21 ملیۆن و بەریتانیاش نزیكەی نۆ ملیۆن تووشبوو. هەروەها زۆرترین ژمارەی چاكبوونەوەش لە پەتای كۆرۆنا لە ئەمریكایە كە ژمارەی تووشبووە چاكبووەوەكانی ئەو وڵاتە دەگاتە 36 ملیۆن و 567 هەزار و 84 كەس، لە دوای ئەویشدا هیندستان دێت بە 33 ملیۆن كەس، ئینجا بەرازیل 20 ملیۆن و لە بەریتانیاش حەفت ملیۆن و 290 هەزار و 633 تووشبووی پەتاكە چاك بوونەتەوە.