وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی داشکاندنی قەرزی کارەبا دەدات و ئاماژە بەوە دەکات کە داشکاندنەکە دوو مانگ بەردەوام دەبێت. ئەمڕۆ هەینی 29/10/2021، وەزارەتی کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە: “ئەو هاوبەشانەی کە قەرزداری کرێی کارەبان دەتوانن لە ماوەی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵ قەرزەکانیان بە لێخۆشبوونی 15% بدەنەوە”. ئەوەش خراوەتە روو: “ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەو هاوبەشانەی کە قەرزداری کرێی کارەبان و قەرزەکانیان کەڵەکە بووە، دەتوانن لە ماوەی مانگی 11 و 12، سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن و داشکاندنەکە بۆ دانەوەی قەرزەکانیان بەکار بێنن”.