بەرپرسێكی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە كە لە %90ی دانیشتووانی سووریا لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن. مارتن گریفیس، یاریدەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندووە لە رووی مرۆییەوە پێویستەی فریای سووریا بكەوین، چونكە ڕۆژ دوای رۆژ هەژاری لەو وڵاتە لە زیادبوونەدایە، بەپێی دوایین ئامارەكان %90ی دانیشتووانی ئەو وڵاتە لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن. ئەو بەرپرسەی نەتەوەیەكگرتووەكان، لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی زستان پێشبینی دەكرێت كارەسات لەو وڵاتە رووبدات، چونكە نزیكەی یەك ملیۆن هاووڵاتی لەو وڵاتە لە ژێر خێمەكان ژیان بەسەر دەبەن. مارتن گریفیس، ئەوەشی خستە ڕوو كە خەمی هاووڵاتی سووری تەنها هەژاری نییە، لە ڕووی ئاسایشییەوە هێشتا وڵاتەكە كێشەی هەیە و توندوتێژی لەو وڵاتە بەردەوامە تەنها مانگی ڕابردوودا 11 كەس بە هۆی توندوتیژییەوە كوژاون و 30 منداڵیش برینداربوونە.
لە %90ی دانیشتووانی سووریا لە ژێری هێڵی هەژارییەوە دەژین
