کەشناسی: ئەمشەو تا سبەی باران بەلێزمە دەبارێت و هەندێک جار دەبێتە تەزرە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە ئەمشەو لە هەرێمی کوردستان باران بەلێزمە دەبارێت و هەندێک جار دەبێتە تەزرە و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمشەو راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە، ئاماژەی داوە بە ئەوەی لە ئەنجامی بەردەوامیی کاریگەریی نزمە پەستان لەسەر ناوچەکە پێشبینی دەکرێت ئەمشە و تاکو بەیانی شەپۆڵێکی بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکە و هەندێ کات تەزرەش ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە سەرەتا لە ڕۆژهەڵاتەوە لە پارێزگای دهۆک بۆ هەولێر ئینجا ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی. ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە پێشبینی دەکرێت بڕێکی مامناوەند باران ببارێت کە ئەگەری زیادبوونی هەیە لە هەندێ کاتدا و خێرایی باش مامناوەند دەبێ هەندێ کات چالاک دەبێ سەرووی ٤٠ کیلۆمەتر،پلەکانی گەرما تا رادەیەک بە جێگری دەمێنێتەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە بڕی بارانی ١٢ کاتژمێری رابردووی ئەمڕۆی بە ملم بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:- هەولێر 2.6 پیرمام 56.3سلێمانی 7 دهۆک دڵۆپزاخۆ 0.4 شەمامک 0.8 خانقین دڵۆپ ئامێدی 1بازیان 1.2دوکان 7حاج ئۆمەران 13 هەڵشۆ 11.4کانی ماسی 0.6خەبات 3.4سۆران 0.2پێنجوین 0.8ماوەت 0.4قەلادزە 18.4باتوفە 0.4سمێلان 0.6چۆمان 7.4رانیە 0.8