حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران قوتابخانەیەکی وڵاتەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق دەکاتەوە. میترا تەیموری، بەرپرسی قوتابخانە ئێرانییەکان لە دەرەوە لە وەزارەتی پەروەردەی ئێرانی، رایگەیاندووە: قوتابخانە ئێرانییەکان لە دەرەوە وەک بنکەیەکی رۆشنبیری رۆڵ دەگێڕن. میترا تەیموری هەروەها رایگەیاندووە: وادەی کردنەوەی قوتابخانەیەکی ئێرانی لە بەغدا نزیک بووەتەوە و کردنەوەی قوتابخانەی ئێرانی لەو وڵاتانەی خەڵکی ئێرانی تێیاندا دەژین، کاری لەپێشینەی وەزارەتەکەیەتی. سەرکردەکانی عەرەبی سوننەی عێراقی بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە، کە دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، ئێران لەڕێی حزبە عەرەبییە شیعییەکانەوە دەستی بەسەر حوکمڕانیی عێراقدا گرتووە.