شیرین فوئاد مەعسوم: عەتا سەراوی بەس ماوە بڵێ ڕووسیا و ئەمەریکاش ژەهرخواردیان کردووە

ئەمڕۆ چوارشەممە شیرین فوئاد مەعسوم سیاسەتمەدار و کچی سەرکۆماری پێشووی عێراق بە تەنزەوە وەڵامی لێدوانەكەی ئەمڕۆی عەتا سەراوی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی دایەوە و پێی گوتووە “بەس ماوە بڵێی ڕووسیا و ئەمەریکاش ژەهرخواردیان کردووی، باشە كێ تۆ دەناسێ؟ ماڵی خۆتان نەبێ!” شیرین فوئاد مەعسوم ژنە سیاسەتمەداری كورد لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی “عەتا سەراوی بەس ماوە بڵێت ڕووسیا و ئەمەریکایش ژەهرخواردیان کردووم، کاکە تۆ کێ دەتناسێ ماڵی خۆتان نەبێت!”. هەروەها بۆی نووسیوە “بۆ ئەوەی باڵا بکەی، هاتووی ناوی سەرۆک وەزیرانی چاکسازی و پاکسازی دەهێنی؟ دانیشە پیاوی بچووک، نامانەوێت باسی حەمامی ژنانەکەت بکەین”.