کوتلەیەکی گەورە لە خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کە هێشتا ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بە تەواوەتی ئاشکرا نەکراوە، پێک دەهێنرێت. کوتلەکە لەژێر ناوی (کوتلەی میللیی سەربەخۆ) لە 30 ئەندامی کاندیدی سەربەخۆی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کە رۆژی 10-10-2021 بەڕێوە چوو، پێک دێت. لە بەیاننامەیەکد، کوتلەی میللیی سەربەخۆ رایگەیاندووە: ئەوان رەچاوی بیروڕای نەتەوەیی، ئایینیی و مەزهەبیی پەرلەمانتارەکان ناکەن و هەموو پەرلەمانتارێک دەتوانێت ببێتە ئەندام لەو کوتلە نوێیە. ئەو کوتلەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کار بۆ نەهێشتنی دابەشکارییەکان، چاودێریکردنی توندی حکوومەت، دروستکردنی دەوڵەتی هاووڵاتی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی دارایی و ئیداری دەکەن. محەمەد عەنوز، کاندیدی سەربەخۆی سەرکەوتوو لە پارێزگای نەجەف ئەرکی سەرۆکایەتیکردنی کوتلە نوێیەکەی پێ سپێردراوە و سەجاد سالم، کاندیدی سەربەخۆی سەرکەوتوو لە پارێزگای واست دەبێتە گوتەبێژی کوتلی میللیی سەربەخۆ. بەپێی دوایین ئەنجامی بەرایی راگەیەندراو لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە، ئەو لایەنانەی زۆرترین کورسیی پەرلەمانی عێراقیان بەدەست هێناوە بریتین لە: رەوتی سهدر: 73 كورسی سهربهخۆكان: 38 كورسی هاوپهیمانیی تهقهددوم: 38 كورسی دهوڵهتی یاسا: 35 كورسی پارتی دیموكراتی كوردستان: 33 كورسی