سەرۆکی ئەمریکا مۆڵەتی 90 رۆژ بە هەواڵگریی وڵاتەکەی بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەدات. كارین جین پیر، جێگری گوتهبێژی كۆشكی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا)، بە رۆژنامەنووسانی رایگهیاندووە: ئیدارهی جۆ بایدن بهردهوامه لە گوشارەکانی بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی کۆرۆنا. کارین جین پیر هەروەها رایگەیاندووە: جۆ بایدن مۆڵهتی 90 رۆژی به ههواڵگریی ئەمریکا داوه بۆ ئهوهی سهرچاوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاری بكهن. لێكۆڵینهوه و هەوڵەکانی ئهمریكا بۆ دۆزینەوەی سهرچاوهی كۆرۆنا بووەتە هۆی ناڕەزایی کۆماری میللیی چین، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019 لە شاری وهان لەو وڵاتە سەری هەڵدا و دواتر بووە پەتایەکی جیهانی.