به‌نداوی باوه‌شاسوار كه ده‌كه‌وێته قه‌زاى كفری له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌مى بارانبارینه‌وه وشكى كردووه. له‌مبارەیە‌وه شه‌ماڵ نامیق قایمقامى كفری به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند “دیاره سه‌رچاوه‌ى ئاوى به‌نداوى باوه‌شاسوار له كفری باران و هه‌روه‌ها ئاوى ناوكییه و بارانبارانیش كه‌م بووه و ئاو له به‌نداوه‌كانى تری هه‌رێمیش كه‌م بووه‌ته‌وه و ئێستاش به‌نداوى باوه‌شاسوار به‌ته‌واوى وشكى نه‌كردووه، به‌ڵام ئاوه‌كه‌ى زۆر كه‌مى كردووه و له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیانیش وه‌ك پێویست باران نه‌باریوه و گه‌رمیان ناوچه‌ى قووڵی وشكه‌ساڵی بووه”. گوتیشی ئه‌و جۆگه ئاودێریانهى كه له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه‌یه ره‌نگه تاكو ئێستا سوودیان لێ بینیبێت، به‌ڵام ئێستا ئاوه‌كه زۆر كه‌مى كردووه. جگه له‌وه‌ى به‌نداوه‌كه سوودی گه‌وره‌ى هه‌بوو بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو و ببووه ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاری و رۆژانه ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى خه‌ڵكى ناوچه‌كه، به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنى كاتێكى خۆش ڕوویان له به‌نداوى باوه‌شاسوار ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به‌نداوه‌كه وشكى كردووه، ته‌نیا چه‌ند گۆمه ئاوێكى كه‌مى ماوه‌ته‌وه.