ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بڵاو كرایه‌وه‌

 مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی كۆبوه‌وه‌ و باسی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخی ناو حزبه‌كه‌یان خرایه‌ ڕوو. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6/11/2021، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی بافڵ تاڵه‌بانی، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری سلێمانی كۆبووه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌دۆخی عیراق و ره‌وشی به‌غدای پایته‌خت و پرسی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ له‌گه‌ڵ په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرا. ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخان كرا بۆ ره‌وشی ناوخۆی كوردستان و هه‌ڵبژاردن و ده‌ستووری گه‌لپه‌سه‌ندی كوردستان، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی،‌ له‌سه‌ر ته‌وه‌ری حزبایه‌تی قسه‌ی كرد و راسپارده‌ی پێوسیت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌ب و ئۆرگانه‌كان درا.