بەرپرسێکی گەنجینە دەنگۆی هەندێک میدیا رەت دەکاتەوە کە مووچە له سلێمانی نەدرابێت و دەڵێت: “چەک دابەشکراوە و مووچە دراوە”. ئهشرهف فازیل، بهڕێوهبهرى گهنجینهى دووى سلێمانى به (باسنیوز)ی ڕاگهیاند:” ئەمڕۆ چەکی هەموو ئەو وەزارەت و فەرمانگانەمان دابەشکرد کە ناویان لە لیستی مووچە هەبوو، هیچ کێشەیەک نەبووە”. گوتیشی: “ئەگەر فەرمانگەیەک شوێنێک مووچەی وەرنەگرتبێ ئەوە پەیوەندی بە بانک و لێژنەی مووچەوە هەیە، هەر شوێنێک ئەمڕۆ مووچەی وەرنەگرتبێت دەتوانێ سبەی مووچەی خۆی وەربگرێ”. ئەوەشی خستە روو: “هیچ کێشەیەک لە دابەشکردنی مووچە دروست نەبووە سبەی مووچەی وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ، رۆشنبیریی و ئاوەدانکردنەوە، لەگەڵ مووچەی خانەنشینی سەربازی دەدرێ”. هەروەها بەرپرسی بانکێکی دەوروبەری سلێمانی بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئەمڕۆ پارەمان وەرگرت و مووچەی ئەو شوێنانەمان دابەشکرد کە له لیست ناویان هەبوو”.