روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، بنکە و کۆگاکانی چەکی میلیشیا ئێرانییەکان لە پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا بۆردومان کران. ئەمڕۆ چوارشەممە 10-11-2021، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، ”فڕۆکەیەکی نەناسراو“ بنکە و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنیی میلیشیا ئێرانییەکانی لە شاری ئەلبوکەمال لە پارێزگای دێرەزوور لە نزیک سنووری عێراق، بۆردومان کردووە. هەروەک روانگەی سووری رایگەیاندووە: بۆردومانەکە بووەتە هۆی تەقینەوەی کۆگاکان و کوشتن و برینداربوونی چەندین چەکداری ئەو میلیشیایانە. ئێران لە سەرەتای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی سووریا لە ساڵی 2011ـەوە، بە ناردنی چەک و میلیشیای چەکداری، پاڵپشتیی رژێمی سووریا دەکات.
بنکە و کۆگاکانی چەکی میلیشیا ئێرانییەکان لە رۆژهەڵاتی سووریا بۆردومان کران
