ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، تیرۆریستانی داعش داعش ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقینیان بۆردومان کرد و قوربانیی هەیە. وەسفی تمێمی، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 13/11/2021، چەكدارانی داعش چوار گوللە هاوەنیان ئاراستەی ناحیەی قەرەتەپە كرد”. هەروەها بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە گوتیشی: “جگە لە زیانی دارایی، دوو هاووڵاتیش بەهۆی ئەو بۆردومانەوە زامدار بوون”.