سەرکردەیەکی داعش دەستگیر کرا

سەرکردەیەکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیر کرا کە بەرپرسێکی باڵای رێکخراوەکەی بووە لە ئەنبار. شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: هێزێکی هەواڵگریی سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگری، ئەبو سەیف، سەرکردەی داعشی لە شارۆچکەی رەتبە لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر کردووە. هەروەک شانەکە رایگەیاندووە، ئەبو سەیف بەرپرسی ئیداریی داعش بووە لە ویلایەتی ئەنباری ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە و بەرپرس بووە لە دابینکردنی خۆراک و شوێنی خۆحەشاردان بۆ چەکدارانی داعش لە بیابانی ئەنبار.