ئەمشەوی پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند “خۆشحاڵم بە سەلامەتی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی لە سنووری نێوان بێلارووس و پۆڵۆنیا گیریان خواردبوو. چیرۆکەکانیان یارمهتی هەوڵەکانمان دهدات بۆ دڵنیابوون له دووبارە نهبوونەوەی ئهو دۆخه”. سەرۆكی حكوومەت لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی “بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی و هاوبەشەکانمان، بۆ هێنانهوهی هەموو ئەوانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان”. مەسرور بارزانی هەروەها سوپاسی كارمهندانی فڕۆکەخانە و لایهنه پەیوەندیدارەکانی حکوومەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و خۆبەخشەکانی كرد بۆ کارئاسانیکردن لە گەڕانەوەی ھاووڵاتییەکانیان.