سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامە، لەگەڵ ڕێکخه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئەفریقا له کۆشکی سپی کۆبووەوە و جه‌خت له بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كان كرایه‌وه ئەمڕۆ شەممە 20 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامە، لەگەڵ برێت مەکگورک، ڕێکخه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئەفریقا له کۆشکی سپی کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا، گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ کرا. هاوكات جەخت لە برەودان بە هەماهەنگیی وهاریکاری کرا لە پێناو ئارامی و سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە .
مەسرور بارزانی و برێت مەكگورك جەخت لە برەودان بە هەماهەنگی و هاوكارییەكان دەكەنەوە
