نرخی نان لە شارێکی باکووری کوردستان دەگاتە بەرزترین ئاست لە تورکیا

بە هۆی خراپیی رەوشی ئابووری توركیا و دابەزینی بەهای لیرەی توركی، نرخی نان لە شارێکی باکووری کوردستان دەگاتە بەرزترین ئاست لەتورکیا. لە شاری هەكاری باكووری كوردستان، نرخی یەك نان گەیشتووەتە دوو لیرە و 25 قوروش، لە كاتێكدا پێشتر بە یەك لیرە و 75 قوروش بوو. جگە لە هەكاری، لە شارەكانی توركیاش نرخی نان گران بووە، لە هەندێك شوێن بووە بە دوو لیرە و 50 قوروش. بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سۆڵ)ی توركی، نرخی نان لە شاری سێرت لە باكووری كوردستان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، كە لە هیچ شارێكی توركیا نرخەكەی بەو شێوەیە گران نییە، ئەویش سێ لیرەی توركییە. خاوەن نانەواخەنەكانی توركیا، هۆکاری گرانیی نرخی نان بۆ زیادبوونی پارەی كارەبا و گرانبوونی گازی سروستی و نرخی ئارد دەگێڕنەوە.