پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ دوو پرۆژەیاسا دەکات. بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 24-11-2021، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ئاسایی ژماره 8ـی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی خۆی، ساز بکات. بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە: خوێندنهوهی دووهم بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە: 1- كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق. 2- سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان.