چاو‌دێر و مامۆستایەكی زانكۆ وەڵامی نووسەرێکی سلێمانی دەداتەوە و بە مایەی شەرمەزاری دەزانێت كە كەسێك خۆی بە رۆشنبیر بزانێت، كەچی پاساو بۆ سووكایەتیكردن و سووتاندنی ئاڵای كوردستان بهێنێتەوە. د. مه‌دحه‌ت سلێمان، مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی وەڵامی ئاسۆس هه‌ردی دایەوە و بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: ”ئاسۆس هه‌ردی به‌هه‌ڵه‌داچووه و پاساو بۆ چه‌ند تێكدەرێك دەهێنێتەوە كه به ئاشكرا ئاڵای كوردستان ژێر پێ دەخەن و دەیسووتینن“. ئەوەشی ڕوون كردەوە كە بەداخەوە خەڵکانێک پاساو بۆ سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكانی خەڵكی كوردستان دەهێننەوە، مرۆڤ هەرچه‌ند توڕە بێت بەڵام نابێت ئاڵای وڵاتەكەی خۆی ئاگر تێبه‌ر بدات و به پێ بەسەری بكه‌وێت و سووکایەتی پێ بکات .به‌پێی بۆچوونی من كه ئه‌و نووسه‌ره موزایه‌ده چیانه، چه‌ندین كاره‌سات و تیرۆر و گه‌ندڵی هه‌یه له سنووری سلێمانی كەچی فزه ناكه‌ن و نا‌وێرن قسە بکەن، كه‌چی پاساو بۆ هەڵەی چه‌ند تێكدەرێك دەهێننەوە“.باسیشی لەوە كرد كە كەسێكی وەك ئاسۆس هەردی كە پێشتر پاسۆك بووە و گوایە نەتەوەیی بووە، ”ئێستا بۆ پاساو بۆ سووكایەتییەکی گەورەی وا دەهێنێتەوە، ئه‌م نووسه‌رانە بیر له داهاتوو ناكه‌نه‌وه و داگیركه‌ران ئێستا له ماڵه‌وه پاڵیان داوه‌ته‌وە و خه‌ڵكی وەك ئەم نووسەرانە پیلانەكانیان بۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن“. دووپاتیشی كردەوە: ”شەرمەزارییە کەسێک خۆی بە نووسەر و رۆشنبیر بزانێت، بە ئاشکرا پاساو بۆ سووتاندنی ئاڵا بھێنێتەوە“.مەدحەت سلێمان پرسیار لە ئاسۆس هەردی دەكات ”ئەگەر بە قسەی ئێوە بێت و لە بەر ئەوەی لە ژێر ئەو ئاڵایە گەندەڵی و ناعەدالەتی ھەیە، دەبێ سووکایەتی بە ئاڵا بکرێت، ئەی بۆچی خەڵکی وڵاتانی ھەژار و گەندەڵ ئاڵای خۆیان ناسووتێنن؟ ئایا عێراق لە هەرێمی کوردستان باشترە؟ ئەی بۆچی لە خۆپیشاندانەکانی عێراق نەماندیت کەس ئاڵای عێراق بسووتێنێت و بگرە زۆر بەڕێزەوە ئاڵاکەیان بەرز دەکردەوە و ماچیان دەکرد؟“.گوتیشی: ”نابێت مرۆڤی هۆشیار گوێ بە نووسه‌ری له‌و شێوه‌یە بدات.