سەندیکای کارمەندانی تەندروستی چەند بڕیارێکی لەبارەی ڕێکخستنەوەی نۆرینگەی کارمەندانی تەندروستی و کاری پیشەییان دەرکرد. بەپێی نووسراوێکیلقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو کارمەندە تەندروستیانەی نۆرینگەی خاوەن نۆرینگەی تایبەتن بۆیان نییە خۆیان بە پزیشک ناوزەند بکەن و نابێت ڕاچێتەی دەرمان بنووسن. هەروەها روونیشکراوەتەوە کە ئەو کارمەندانە نابێت لەسەر تابلۆی نۆرینگە بنووسن نۆرینگەی پزیشکی یان (عيادة طبية) بەپێچەوانە رێکاری یاسای سەندیکایی و دادوەری بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر. بەپێی ئامارەکان زیاتر لە هەشت هەزار و 400 نۆرینگەی کارمەندانی پزیشکی لە ناو کۆڵان و گەڕەکەکاندا هەن و تێیدا چارەسەری سەرەتایی نەخۆش دەکرێت و دەرمانیشی دەفرۆشرێت.