له راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، ئاماژه به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی حه‌وت هه‌زار و 832 پله‌دار و پێشمه‌رگه ده‌كرێ. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد: پاڵپشت به مادده‌ی چوارده له‌سیستمی ژماره (6) ساڵی (2011) په‌یڕه‌وی ( نیزامی) راژه‌و خانه‌نیشینی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به یاسای ژماره (38) ی ساڵی 2007 ئاماژه به‌فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی گشتی ژماره 6033 تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی كارمه‌ندان، به‌فه‌رمانی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، بڕیاردرا به:- – پله به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (7832) پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه له‌خشته‌ی نه‌ورۆزی 2021). عه‌قید به‌رزان ره‌زا موسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به‌راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: به فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه 7832 پله‌دار و كارمه‌ند پله‌ی به‌رزكرایه‌وه، کە به‌سه‌ر دوو لیستدا دابه‌ش كراون و لیستی یه‌كه‌م، 7777 و لیستی دووه‌میش 55 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه. وتیشی: له‌ئێستادا ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ند و پێشمه‌رگانه به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و بڕوانامه‌كانیان دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر هه‌ردوو لیستدا. له‌دوای پله به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه، ئاماده‌كارییه‌كانی خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانیش له قۆناغی كۆتاییدا و بڕیاریشه به‌م نزیكانه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.