ئەمڕۆ هەینی هەردوو وەزارەتی دەرەوەی ئوردن و قەتەر، هێرشەكەی دوێنێ شەوی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشیان بۆ سەر مەخموور سەركۆنە كرد. گوتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن رای گەیاندووە به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی گه‌لانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری، سه‌ره‌خۆشییش له كه‌سوكاری قوربانییانی په‌لاماره‌كه‌ی داعش ده‌كەن. هه‌یسه‌م ئه‌بولفول گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن دووپاتی كردووەتەوە به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و په‌لاماره ده‌كه‌ن. لەلایەكی ترەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر به توندی سه‌ركۆنه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعشی كردووە و رای گەیاندووە به هه‌موو شێوه‌یه‌ك تیرۆر و توندوتیژی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه. شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری چه‌ند گوندێكی سنووری قه‌زای مه‌خمووریان دا و له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌دا، له گوندی خدرجیجه‌ی سنووری مه‌خموور سێ هاووڵاتی و 10 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و پێنج هاووڵاتییش بریندار بوون. له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017وە، له‌و ناوچانه‌دا بۆشایی ئه‌منی دروست بووه، بۆ پاراستنیان حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خه‌ریكن دوو لیوای هاوبه‌ش پێكبهێنن، تا كۆتایی بەم بۆشاییەی ناوچەكە بێنن، كە بووەتە پێگه‌ی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و هاووڵاتیان.
قەتەر و ئوردن پەلامارەكەی داعش بۆ سەر مەخموور سەركۆنە دەكەن
