وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشی ئەمشەوی داعش لە مەخموور بڵاوکردەوە

ئەمشەو تیرۆریستانی داعش لە دامێنی چیای قەرەچوخ لە سنووری مەخموور هێرشیان بۆ سەر چەند گوندێک کرد و وەزارەتی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت کە لە ئەنجامی هێرشەکە  شەهید و بریندار هەیە. لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە”ئەمشەو ۲ی۱۲ی۲۰۲۱ تیرۆریستانی داعش، لە دامێنی چیای قەرەچوغ، پەلاماری چەند ماڵێکی گوندی (خدر جیجە)یان داوە، لەم پەلامارە وەحشیگەریانەدا، بە داخەوە شەهید و برینداری هاووڵاتی هەیە”. وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە: “هێزەکانی پێشمەرگە، هەر زوو کەوتنە راوەدوونانی تیرۆریستان و ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ناوچەکەدا دەستپێکردووە و کێوماڵی گشتی ئەنجامدەدەن بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستان و سزادانیان”.