هەوڵی تەقاندنەوەی بۆمبێکی هەڵواسراو بەیەکێک لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی پاسەوانانی سەرکۆماری تورکیا پووچەڵ کرایەوە. ئەمڕۆ شەممە 4/12/2021، تەلەفزیۆنی فەرمی تورکیا (TRT) بڵایکردەوە، بۆمبێکی هەڵواسراو بە ژێرەوەی یەکێک لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی پاسەوانانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەر کۆماری تورکیا دۆزرایەوە. ئاماژە بەوەش دراوە، کە بۆمبەکە لە دوورەوە ئامادەکرابوو بۆ ئەوەی لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێک لەلایەن ئەرۆغانەوە لە شاری سیرتی باشووی تورکیا، بتەقێندرێتەوە. هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، تیمهكانی پووچهڵكردنهوهی تەقەمەنی دهستبهجێ گهیشتوونهته شوێنهكه و بۆمبه هەڵواسراوەکەیان پووچهڵكردووهتهوه.
بۆمبێكی ههڵواسراو لەژێرەوەی ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانانی ئەردۆغان دۆزرایەوە
