وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن سەرکۆنەی هێرشەکەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە مەخموور دەکات. لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن، وێڕای سەرکۆنەکردنی ”ئەو هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە“، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان کردووە و هیوی چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین لە بەیاننامەکەدا جەختی لە کارکردن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری کردووەتەوە. پێشتریش هەردوو وەزارەتی دەرەوەی شانشینی هاشمیی ئوردن و دەوڵەتی قەتەر سەرکۆنەی هێرشەکەیان کردبوو و جەختیان لە پێویستیی بنبڕکردنی توندوتیژی و تیرۆر کردبووەوە. درەنگانی شه‌وی پێنجشەممە 2-12-2021، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری چه‌ند گوندێكی سنووری قه‌زای مه‌خمووریان دا و له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌دا، له گوندی خدرجیجه سێ هاووڵاتی و 10 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 5 هاووڵاتیش بریندار بوون.
بەحرێن سەرکۆنەی هێرشەکەی داعش لە مەخموور دەکات
