گریانی هاووڵاتییەكی خانەنشینی توركیا بەهۆی هەژارییەوە لە میدیاكانی توركیا ملیۆنان بینەری هەبووە و بووەتە باسی میدیاكان. میدیاكانی ئۆپۆزۆسینی توركیا دیمانەی پیاوێكیان بڵاوكردەوە كە لەبەردەم كامیرادا بەهۆی خراپی باری ئابوورییەوە، دەست بە گریان دەكات. پیاوە خانەنشینەكە دەڵێ چوومە بەر دەرگای كارگەیەك داوای هەندێك نانی بەسەرچووم لێ كردن بۆ ئەوەی بیدەم بە پەلەوەرەكەم، بەڵام لە ڕاستیدا نانەكە بۆ خۆم بوو نەك بۆ پەلەوەر، بەڵام لە شەرمی پاسەوانەكە ئەو قسەیەم كرد. لە دیمانەكەدا ئەو پیاوە خانەنشینە دەشڵێ مووچەی مانگانەكەی 1500 لیرەیە (دەكاتە 108 دۆلاری ئەمریكی)، چۆن دەتوانێ بەوەندە پارەیە ئەو بارودۆخە قورسە تێپەرێنێ.
گریانی هاووڵاتییەكی خانەنشینی توركیا دەبێتە باسی میدیاكان
