پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌ربرده‌ی وێنه‌یه‌كی مه‌سرور بارزانی، له‌گه‌ڵ باوكی دوو شه‌هیدی كوردستان ده‌گێڕێته‌وه و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ماڵی بارزان وه‌فای گه‌وره‌یان بۆ كه‌سانی خاكویست و كوردستانویست هه‌یه. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، وێنه‌یه‌كی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌لی شێخانی، باوكی دوو شه‌هیدی كوردستان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی له وێنه‌که دیاره پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژه‌سه‌خته‌کانی کوردستان و باوکی دوو شه‌هید، مام عه‌لی شێخانیه، ئه‌و ڕۆژه‌ی له جێگه‌یه‌ک سه‌رۆکی حکوومه‌ت بینی، من نزیک بووم له جه‌نابیان، هه‌وڵمدا به سه‌رۆکی حکوومه‌ت بڵێم ئه‌وه مام عه‌لی شێخانییه، پێڕانه‌گه‌یشتم و هێنده‌م بینی که جه‌نابیان ده‌ست له‌سه‌ر سینگ بۆ خه‌بات و خوێنبه‌خشینی مام عه‌لی وه‌ستاوه و ناسییه‌وه و سڵاوێکی پڕ له ئیحترامی گه‌رمی لێکرد. ئومێد خۆشناو ده‌شڵێ: ده‌مێکه ئێمه ده‌زانین وه‌فاو ڕێزی ماڵی بارزان چه‌ند گه‌وره و له بیرنه‌کراوه، بۆ خاکویست و ئه‌و که‌سانه‌ی کوردستانیان ده‌وێ.
ئومێد خۆشناو سه‌ربرده‌ی وێنه‌یه‌كی مه‌سرور بارزانی و باوكی دووشه‌هید ده‌گێڕێته‌وه
