فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق روونکردنەوە لەبارەی دەنگۆی ”رفاندنی کۆستەرێک و کوشتنی ژمارەیەک پۆلیس“، دەدات. رۆژی سێشەممە 14-12-2021، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی رفاندنی کۆستەرێک کە کارمەندانی پۆلیسی فیدراڵی هەڵگرتبوو و دواتر دۆزینەوەی تەرمەکانیان لە کەرکووک، بڵاو بووەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 15-12-2021، فەرماندەیی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا ئەو دەنگۆیانەی رەت کردووەتەوە و رایگەیاندووە: ”بە یاسا رووبەڕووی ئەو کەسانە دەبینەوە کە هەواڵی درۆ بڵاو دەکەنەوە“. فەرماندەییەکە هەروەها رایگەیاندووە: یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی فەرماندە و پلەباڵاکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق پاراستنی سەلامەتیی گیانی کارمەندەکانیەتی.