کەشناسی پێشبینییەکانی ئاووهەوای بۆ ئەمشەوی هەرێمی كوردستان ئاشکرا کرد

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردەوە پێشبينى ده‌كرێ ئه‌مشه‌و له‌ ناوچه‌كانى باكوورى هه‌رێمی كوردستان نمه‌ باران ببارێت و ئه‌گه‌رى كه‌مێك نمه‌ بارانيش له‌ ناوه‌ڕاستى هه‌رێمی كوردستان هەیە. به‌ڵام له‌ ناوچه‌كانى ئيداره‌ى ڕاپه‌ڕين، ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم و پارێزگای سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوچه‌كانى گه‌رميان پێشبينى باران بارين ده‌كرێ به‌ شێوه‌ى (نمه‌ باران و بارانى مام ناوه‌ند و بارانى به‌ لێزمه‌ كه‌ هه‌ندێ كات هه‌وره‌ بروسكه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌بێت) تا به‌يانى به‌رده‌وام ده‌بێت پله‌كانى گه‌رما نزيك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماكراوه‌كانى ئه‌مرۆ. هەروەها ته‌مومژ دروست ده‌بێت له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر، باشووری هه‌ولێر و پيرمام و كه‌ركووك، ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاویش هه‌يه‌ به‌ تايبه‌ت له‌ ناوچه‌ نزمه‌كان، به‌فریش له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كان ده‌بارێت. ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش بارانى 12 كاتژمێری هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستانه:‌ هه‌ولێر 0.3 ملم پيرمام 3.2 ملم سلێمانى 12.8 ملم چه‌مچه‌ماڵ 37.7 ملم دهۆك 3.7 ملم زاخۆ 4.1 ملم ئاكرێ 11.2 ملم ئامێدى 10.8 ملم بامه‌رنێ 19.6 ملم بارزان 13.6 ملم بازيان 30.2 ملم ده‌ربه‌نديخان 0.6 ملم دوكان 18.8 ملم حاجى ئۆمه‌ران 56.8 ملمهه‌ڵه‌بجه‌ 2.6 ملم هه‌ڵشۆ 12.0 ملم كانى ماسى 9.8 ملم خه‌بات 0.2 ملم مه‌يدان 0.6 ملم سۆران 14.8 ملم پێنجوێن 17.7 ملمماوه‌ت 24.0 ملم قه‌ڵادزێ 41.0 ملم باتوفه‌ 27.6 ملمسمێلان 17.0 مێرگه‌سۆر 35.4ملم سيده‌كان 14.8 ملم چۆمان 16.2 ملم خورماتوو 11.6 ملم كه‌ركووك 0.7 ملم