سەبارەت بە دەوامی قوتابخانەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەشتی هەولێر سەبارەت بە دەوامی قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکە روونکردنەوە دەدات. بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە کە سبەی یەکشەممە دەوام ئاساییە لە سنووری پەروەردەی دەشتی هەولێر جگە لە قوتابخانەکانی سنووری دارەتوو و قوشتەپە. ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە ڕۆژی دووشەممە دەوام ئاسایی دەبێتە لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی دەشتی هەولێر.