پسپۆڕێکی یاسایی: عێراق پێویستیی بە یاسای تایبەت بە ژنان نییە

پسپۆڕێکی یاسایی رایدەگەیەنێت، عێراق پێویستیی بە یاسای تایبەت بە ژنان نییە. ئەحمەد عەبادی، پسپۆڕی یاسایی عێراقی بە (باسنیوز)ی راگەیاند: کێشەی عێراق لە نەبوونی یاساوە نییە، بەڵکو لە جێبەجێنەکردنی یاسادایە. ئەحمەد عەبادی هەروەها رایگەیاندووە: عێراق پێویستیی بە یاسایەکی تایبەت دژی ئەو تاوانانەی دەرهەق بە ژنان دەکرێن، نییە، چونکە یاسای سزادان چارەسەری بۆ هەموو تاوانەکان دژی ژنان و پیاوان وەک یەک، داناوە. ئەو پسپۆڕە یاساییە پێی وایە پرسی جێبەجێکردنی یاساکان پێویستیی بە پێداچوونەوەیەکی گشتگیر هەیە بۆ ئەوەی چاکسازی تێدا بکرێت.