بوومەلەرزەیەک لە باشووری دەریاچەی دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی، رووی دا. دەستەی کەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: بوومەلەرزەکە کاتژمێر 4:14 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 21-12-2021 بە گوڕیی 3.5 پلەی رێختەر لە باشووری دەریاچەی دەربەندیخانی داوە. هەروەک دەستەکە رایگەیاندووە: بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی نەبووە و هاووڵاتیانیش هەستیان پێنەکردووە.