پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەسەر لافاوەكەی ھەولێر دەكات

پەرلەمانی كوردستان کۆ دەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردنە لەسەر لافاوەكەی ھەولێر. بڕیارە کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 22-12-2021، پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، لێژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان راپۆرتێک لەبارەی لافاوەکە، زیانەکان و هۆکاری دروستبوونی و رێگەچارەکانی دەخاتە روو و پەرلەمانتاران گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن.