لە دهۆک سەرنشینێک شۆفێرێکی تاکسیی کوشت

ئەمشەو لە سنووری پارێزگای دهۆک سەرنشینێک شۆفێرێکی تاکسی کوشت و خۆشی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند کە ئەمشەو دوای ئەوەی شۆفێرێک کەسێکی لە شاری دهۆکەوە بردووە بۆ سنووری قەزای بەردەڕەش لە نزیک ناحیەی روقیا شۆفێرەکە لەلایەن سەرنشینەکەوە کوژراوە. پۆلیسی دهۆک ئاشکراشی کردووە کە بکوژەکە گەڕاوەتەوە سەنتەری شاری دهۆک و خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە و لێکۆڵێنەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکە دەستی پێکردووە.