له‌سه‌ر كێشه‌ی پارچه زه‌وییه‌ك له گوندێكی هه‌ڵه‌بجه، كه‌سێك به هێزێكی سه‌ربازییه‌وه هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كا كه ده‌بێ كێشه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان یه‌كلا بكرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا جووتیارانی گونده‌كه ده‌كوژن و خوێنه‌كه‌ی ده‌ده‌ن. ستار مەحموود، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەڵەبجە، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌كی گوندی باخه‌كۆن له ناحیه‌ی بیاره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه له نێوان جووتیارانی گوند و خاوه‌ن موڵك به ناوی شازاد كه‌ریمدایه، له كاتێكدا له ساڵی 1975 به‌پێی یاسای چاكسازی كشتوكاڵی، به‌شه زه‌ویی جووتیار و خاوه‌ن موڵك جیا كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام خاوه‌ن موڵك ئه‌و بڕیاره رت ده‌كاته‌وه، له چه‌ندین ڕیگاوه هه‌وڵی دا كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كان هه‌بێ و پێش چه‌ند رۆژێك برایه‌كی هاته ماڵی ئێمه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان ئه‌نجامی نه‌بوو، چونكه به‌ده‌ر له یاسا بوو، بۆیه بێ‌ئومێد بوون، ئه‌مجاره به هێزێكی سه‌ربازی كه زیاتر 10 چه‌كدار بوون هه‌ڵیكوتایه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵ، كه دوو كه‌سی به پله‌ی رائید و نه‌قیبی تێدا بوو، هاتنه ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن تا كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كه دروست بكه‌ن و وتیان ده‌بێ یاسا ئه‌و كێشه‌یه له به‌رژوه‌ندیی ئێمه یه‌كلا بكاته‌وه، ئه‌گه‌رنا “ئێمه جووتیاره‌كان ده‌كوژین و به‌های خوێنی هه‌ر جووتیارێك 10 وه‌ره‌قه‌یه و ئاماده‌ین بیده‌ین”. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له هه‌نگاوی دووه‌مدا، دوای چه‌ند رۆژێك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر جووتیارانی گونده‌كه و ئازاریان داون، ئێمه سكاڵامان تۆمار كرد و تا ئێستا ئه‌و هێزه به ئازادی ده‌سووڕینه‌وه و ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان، داوا ده‌كه‌ین سنوور بۆ ئه‌و تاقم و گرووپه دانێن، كه به ناوی پێشمه‌رگه و جلی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌وه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی حكوومه‌ت و كشتوكاڵ. گوتیشی: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی 70 ئیجرائاتی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، تا زاتی ئه‌وه نه‌كه‌ن ناوی پێشمه‌رگه بۆ خه‌ڵكی خاوه‌ن پشت به‌كار بێنن.