بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە ئەمشەو تا بەرەبەیان تەمومژێکی زۆر دروست دەبێت و ماوەی بینین کەم دەبێتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزێت. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە ئەوە داوە کە پێشبینى دەکرێ ئەمشەو ئاسمانى ڕۆژهەڵات و هەندێک لە ناوچەکان باکوور و ناوەڕاستى هەرێمی کوردستان هەور و نیمچە هەور بێت و ئاسمانى ناوچەکانى تر پەڵەهەور بێت نزمترین پلەکانى گەرما بە (2-4) پلە دادەبەزێت و لە کاتەکانى درەنگانى شەو تا بەرەبەیانى تەمومژێکى زۆر دروست دەبێت و مەودای بینین کەم دەبێتەوە. کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 12 کاتژمێرى ڕابردووی هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:- هەولێر 0.1 ملم شەمامک 0.2 ملم سلێمانى 5.0 ملم چەمچەماڵ 2.1 ملم ئاکرێ 0.2 ملم بارزان 0.2 ملم بازیان 1.6 ملم دەربەندیخان 3.6 ملم دوکان 1.8 ملم هەڵەبجە 2.4 ملم کەلار 1.6 ملم مەیدان 2.8 ملم سۆران 0.2 ملم پێنجوێن 4.0 ملم ماوەت 3.2 ملم قەڵادزێ 4.2 ملم مێرگەسۆر 2.4 ملم چۆمان 4.4 ملم خوورماتوو 4.5 ملم خانەقین 1.0ملم