بڕیارە ئەمڕۆ، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی تەقەدوم، سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و گفتوگۆ لهبارهی پێكهێنانی حكوومهتی نوێی عێراق دهكرێ. ئهمڕۆ شهممه 8/1/2022، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی تەقەدوم، لەگەڵ شاندێك لە ڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرهوه بگاتە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە. سەردانەكەی حەلبووسی بۆ ھەرێمی كوردستان گفتوگۆكردنە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. ماوەی چەند رۆژێكە، میدیا عێراقییەكان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە، كە محەمەد مەشھەدانی كاندیدی بەھێزە بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ھاوپەیمانی تەقەدومیش دەڵێن حەلبووسی تاكە كاندیدی سوننەكانە. بریارە سبەی ئەنجوومەنی تازەھەڵبژێردراوی نوێنەرانی عێراق كۆببنەوە و سوێندی یاسایی بخۆن و دواتر سەرۆكی ئەنجوومەنەكەش ھەڵبژێرن.