تەندروستیی عێراق باس لە ”شەپۆلێکی دژوار“ی کۆرۆنا دەکات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، هۆشداریی لە ”شەپۆلێکی دژوار“ی پەتای کۆرۆنا دەدات. لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاندووە: پسپۆڕانی تەندروستی بەردەوام چاودێریی پێشهاتەکانی پەتای کۆرۆنا دەکەن و تێبینیی ئەوەیا کردووە، حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە لە عێراق بەرەو زیادبوون دەچێت. وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداریی لە شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا داوە و رایگەیاندووە: ”رەنگە ئەو شەپۆلە نوێیەی کۆرۆنا لە عێراق دژوارتر بێت لەوانەی پێشوو“. هەر لە بەیاننامەکەدا، وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوای کردووە بۆ بەرگرتن بەو شەپۆلە، هاووڵاتیان پەلە بکەن لە وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا و بەردەوامیش بن لە پابەندبوون بە رێکارە خۆپارێزییەکان.