زانیاری لەبارەی بوومەلەرزەکەی ئەمشەوی سنووری پارێزگای سلێمانی دەخرێتە روو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی بوومەلەرزەکەی ئەمشەوی سنووری پارێزگای سلێمانی دەخرێتە روو. ئەمشەو دووشەممە 10/1/2022، بوومەلەرزەیەک سنووری پارێزگای سلێمانی گرتەوە، لەمبارەیەوەش فازڵ ئیبراھیم، بەرێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمشەو کاتژمێر 9:23 خولەك چوار بوومەلەرزە لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆماركران كە بەھێزترینیان 4.3 پلە بە پێوەری رێختەربوو”. بەرێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ئەوەشی خستە روو کە قوڵایی بوومەلەرزەكان 15 كیلۆمەتر بووە و چەقی بوومەلەرزەكەش لە ناحیەی تەكیە بووە.