به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفته‌كانى پێشمه‌رگه و كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر لێژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان دوو لێژنه‌ى پێكده‌هێنت و پاشان ئەنجامی بەدواداچوونەکان بە راپۆرتێک پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات. سه‌عید هه‌ركى، ئه‌ندامى لێژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “لیژنەی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى دا دوو لیژنه دروست بكرێت بۆ به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفته‌كانى گرێبەستی كه‌لوپه‌له‌كانى پێشمه‌رگه وه‌ك جلوبه‌رگ و خۆراک تا ده‌گاته ته‌قه‌مه‌نى كه باس لە بوونی هەندێک گرفت دەکرێت، بە وردی لە بابەتەکە دەکۆڵینەوە و پاشان راپۆرتێک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین”. گوتیشى: “لیژنەکەی تر تایبه‌ته بە لیژنەی بهرێوبهرایهتیى ته‌ندروستیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کە چەندین گلەیی و گازاندە گەیشتووەتە لێژنه‌كه‌مان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداریی گرفتی کەمئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگە پەککەوتەکان ببین، هەر لەو چوارچێوەیە لەگەڵ بەرپرسانی یاسایی وەزارەتی پێشمەرگە کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی ئەو یاسا و رێنماییانە هەموار بکرێنەوە کە تایبەتن بە پەککەوتە و کەمئەندامانی پێشمەرگە”.