ئەمشەو شەش یانەی دیکەی شەوانە لە شارۆچکەی عەنکاوە و نێو شاری هەولێر داخران. ئەمشەو شەممە 2022.1.15، لەدرێژەی هەڵمەتی داخستنی ئەو شوێنانەی پابەند نین بەبڕیار و ڕێنماییەکانی پارێزگای هەولێر و بوونتە هۆی بێزاری هاوڵاتییان و لادان لەیاسا، شەش یانەی تری شەوانە لە عەنکاوا و هەولێر بەسەرپەرشتی قائیمقامیەتی قەزایی ناوەند لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش داخران و رێککاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیرایە بەر. جێگەی باسە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕێگەگرتن لەدیاردەى ناشیرین و دوور لە ئادابى گشتى و ڕوونەدانى ڕووداوى نەخوازرا و پاراستنى داب و نەریت و بەهۆی سەرپێچیی و پابەندنەبوون بەبڕیار و ڕێنمایەکانی پارێزگای هەولێر، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین شوێن داخراون و هەڵمەتەکەش بەردەوامە.