كەركووك.. بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان رووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بووەوە و كوژرا

لە كەركووك، دوای ئەوەی هەوڵی دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان دەدرێت و ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بووەتەوە لە ئەنجامدا كوژرا. لەمبارەوەیەوە عەمید هوما بەرزنجی، بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 16/1/2022 لە شەقامی پشتێنەی سنووری گەڕەكی ڕەحیمئاوای شاری كەركووك، هێزە ئەمنییەكان لە كاتی هەوڵی دەستگیركردنی بازرگانێكی مادە هۆشبەرەكان، ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بووەوە و تەقەی لە هێزەكە دەكرد، سەرئەنجام ئەو بازرگانەی ماددە هۆشبەرەكان كوژرا”. عەمید هوما بەرزنجی، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە هاوەڵێكی ئەو بازرگانەی ماددە هۆشبەرەكان كە لەگەڵیدا بووە دەستگی كرا. لە شاری كەركووك بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان زیادی كردووە و كەم جار هەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر بكرێن.