ئەمشەوی سێشەممە لە ناوچەی پازارجیك سەر بە پارێزگای مەرعەشی باكووری كوردستان، بۆڕی گواستنەوەی نەوتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیھانی توركی، تەقیەوە. بەپێی میدیاكانی توركیا، تا ئێستا ھۆكاری تەقینەوەی بۆڕییەكە نەزاندراوە، بەڵام تەقینەوەكە زۆر گەورە بووە و بووەتە هۆی گیرانی ڕێگەی نێوان غازی عەنتاب و كەهرەمان مەرعەش، ئێستا ڕێگەی خێرای نێوان كەهرەمان و غازی عەنتاب بەتەواوی داخراوە.
بۆڕی نەوتی ھەرێمی كوردستان لە باكووری كوردستان تەقیەوە
