حکوومەتی عێراق بەناوی دەستەبەریی تەندروستییهوه، ڕێژەیەك لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕێ. دەستەی دەستەبەریی تەندروستیی گشتیی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا، کە لە ڕۆژنامەی فەرمیی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، تیایدا ڕوون کراوەتەوە، بۆ دەستەبەریی تەندروستی، مانگانە ڕێژەیەك پارە لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕن، كە ڕێژەكەی لە یاسای دەستەبەریی تەندروستی دیاری كراوە. ئاماژەی بەوەش داوە، کە بەپێی یاساكە لە مانگەكانی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە، هەر فەرمانبەرێك بەڕێژەی 1%ی مووچەكەی پارەی لێ دەبڕێت و بۆ پلە تایبەتەكانیش 2.5% دەبێت. لە قۆناغی یەكەمدا ملیۆنێک و 500 هەزار کەس، ئەو یاسایە دەیانگرێتەوە و لە هەموو وەزارەتەكان جێبەجێ. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فەرمانبەران ڕەخنەیان لە بڕیارەکە گرتووە و بەسەرسامی نوووسیوویانە،”بەناوێکی نوێ لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێ”.
حکوومەتی عێراق بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕێ
