ئەمشەوی پێنجشەممە دەیان تیرۆریستی داعش لە زیندانی “گوێران” لە حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان ڕایان‌كرد، ئەمەش دوای ڕوودانی تەقینەوە و ڕووبەڕووبوونەوەیەك لە نێوان ژمارەیەك تیرۆریستی داعش كە دزەیان كردبووە ناو زیندانەكە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی هەسەدە. لەمبارەیەوە هێزه‌كانی سووریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” لە راگەیەندراوێكدا زانیاری له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی زیندانی گوێران ئاشكرا كرد، كه گه‌وره‌ترین زیندانی تایبه‌ت به چه‌كدارانی داعشه له‌و سنووره و ئاماژەی داوە كە هێزه‌كانیان و ده‌زگا ئه‌منییه تایبه‌ته‌كان رووبه‌ڕووی هه‌وڵێكی هه‌ڵاتنی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه، كه له گرتووخانه‌ی گوێران له حه‌سه‌كه زیندانی كراون. ئاماژه‌شی به‌وه داوە كە ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌لایه‌ن شانه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش له نزیك دامه‌زراوه‌ی “سادكۆب”ی تایبه‌ت به كۆگاكردن و دابه‌شكردنی مادده پترۆڵییه‌كانی نزیك له زیندانه‌كه ئه‌نجام درا، دوای ئه‌و رووداوه‌ش راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هێزه ئه‌منییه ناوخۆییه‌كان و چه‌كدارانی داعش رووی دا، كه له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ره‌وه دزه‌یان كردبووه ئه‌و شوێنه. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا 20 چه‌كداری زیندانیكراوی داعش، كه له‌و گرتووخانه‌یه زیندانی كرابوون، رایانكردووە.
دەیان تیرۆریستی داعش لە زیندانێكی حەسەكە ڕایان‌كرد
