لە پێنجوێن سبە و دووسبەی کرایە پشوو

بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر و ئاستەنگیی هاتوچۆ و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما سبە و دووسبەی لە پێنجوێن پشووە. زانا رەحمان، قائیمقامی پێنجوێن رایگەیاند: “بە هۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە سنووری قەزای پێنجوێن دا بڕیارماندا ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، ڕێکەوتی (24,23-1-2022) پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم فەرمانگەکانی سنووری قەزا پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز”. شیاوی ئاماژە پێدانە ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە پێنجوێن 24- بووە ئەمەش بۆ یەكەمجارە وێستگەكانی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان پلەیەکی ئاوا نزم تۆمار بکەن.