وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنی ژمارە 4ی ئەمساڵی تایبەت بە بەکرێگرتنی خانووبەرە بۆ ساڵی دارایی 2022 بڵاوکردەوە. بەپێی گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی کە ئەمڕۆ یەکشەممە 23/1/2022، دەرچووە و کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان لەبارەی بەکرێگرتنی باڵەخانە و خانوو ئاگادارکراونەتەوە کە مەرج نییە نوێکردنەوەی گرێبەستەکان بەهەمان بڕی ساڵی رابردوو بێت. ئەوەش خراوەتە روو کە هەر باڵەخانە و خانووێک بەبێ رەزامەندی وەزارەتی دارایی بە کرێگیرابێت ئەوا هیچ پابەندبوونێکی یاسایی و دارایی ناکەوێتە سەر. ئاماژە بەوەش دراوە، هەر گرێبەستێکی خانوو یان یەکەی نیشتەجێبوون کە بۆ مەبەستی کەسی بەکاردێت لە دەسەڵاتی وەزارەتی داراییە. دەقی گشتاندنەکە:
وەزارەتی دارایی بڕیارێکی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کرد
