دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەباەی دزینی پاتریی ئۆتۆمبێل لە داەتوو، بەڕێوەبەری ناحیەکە روونکردنەوە دەدات. گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە تێیدا هاووڵاتییەک باس لەوە دەکات، پاتریی ئۆتۆمبێلەکەی دزراوە. كاروان عارف، بهڕێوەبهرى ناحیهى دارهتوو به (باسنیوز)ى ڕاگهیاند: بەدواداچوونیان بۆ پرسی دزینی پاتریی ئۆتۆمبێل لە ناحیەکەیان کردووە و دەکەوتووە هیچ کەسێک سکاڵای تۆمار نەکردووە. کاروان عارف داوای لەو هاووڵاتیانە کرد کە پاتریی ئۆتۆمبێلیان دزراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی توانی دارەتوو بکەن کە دەکەوێتە ناو شاری زەیتوون، بۆ ئەوەی سکاڵا تۆمار بکەن و بەدواداچوون بۆ کێشەکە بکرێت.
بهڕێوەبهرى ناحیهى دارهتوو روونکردنەوەی لەبارەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە دەدات
